إتحاد العلماء بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاو کردەوە و باس لە گرنگی عیبادەتی حەج و بانگێشتی ئەنجامدانەوەی دوعا بۆ غەززە کرد.
إتحاد العلماء لە پەیامەکە جەختی لەوە کرد کە دەبێت لە نوێژی بەیانی رۆژی عەرەفەوە گرنگی بە تەکبیرەکانی تەشریق بدرێت و باس لە عیبادەتی حەج و قوربان و کەناری غەززەی کە ٨ مانگە رووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بووە کرد.
لە پەیامەکە ئاماژە بەوە کرا کە عیبادەتی قوربان عیبادەتێکە لە حەزرەتی ئیبراهیم علیه السلامەوە بۆمان بە میرات ماوە و دواتر هاتووە، "سبەینێ یەکشەممە بە ئیزنی خودا جەژنی قوربان ئیدراک دەکەین. لەمڕۆ نوێژی بەیانیەوە تا رۆژی چوارەمی جەژنی نوێژی عەسر بەردەوام دەبین لە وتنەوەی تەکبیرەکانی تەشریق و حەمد بۆ پەروەردگارمان دەکەین. ئاواتەخوازین عیبادەتی حەجی هەموو موسڵمانانێک کە عیبادەتەکە ئەنجام دەدەن قبوڵ بکرێت، لە پەروەردگارمانیش دەپاڕێینەوە کە دەرفەتێکمان پێ ببەخشێت بۆ بینینی یەکڕیزی و یەکدەنگی ئومەت لە هەموو جوگرافیا ئیسلامییەکان بەتایبەت لە شاری ستەملێکراوی غەززە کە دڵمان دەشکێنێت، هەروەک چۆن لە خاکە پیرۆزەکاندا ئێستا لە نێوان حاجییەکاندا هەیە."
"بەجێ هێنانی عیبادەتی قوربان لە لایەن مومینەکانی کە دەرفەتیان هەیە بۆ کۆمەڵگا سوودێکی گەورەی هەیە"
لە بەردەومای پەیامەکە باس لە گرنگی عیبادەتی قوربان کرا و دەست نیشان کرا، "قوربان یەکێکە لە عیبادەتەکانی کە پێغەمبەرەکەمان هیچ کات تەرکی نەکردووە و بە پێی مەزهەبی حەنەفی واجیبە. بەجێ هێنانی عیبادەتی قوربان لە لایەن مومینەکانی کە دەرفەتیان هەیە بۆ کۆمەڵگا سوودێکی گەورەی هەیە. درێژەدان بەم عیبادەتە، کە ڕزق و ڕۆزی لە ژیانی دوای مردندا دابین دەکات، یەکێکە لە باشترین نموونەکانی هاوکاری و یەکدەنگی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا. بانگهێشتی گەلەکەمان دەکەین بۆ ئەنجامدانی عیبادەتی قوربانی، کە لە سەردەمی پێغەمبەر ئادەمەوە تا ئێستا لەلایەن مومینەکان بەردەوام بووە و کە ئامرازێکە بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارمان."
لە بەردەوامی پەیامەکە بانگێشتی وتنەوەی تەکبیرەکانی تەشریق لە نوێژی بەیانی رۆژی عەرەفەوە تاوەکو نوێژی عەسری رۆژی چوارەمی جەژن کرا و دەستنیشان کرا کە جەژن ڕۆژانی پیرۆزن کە برایەتی لە نێوان مومینەکان بەهێزتر دەبێت و ئەوانەی توڕە دەبن ئاشت دەبنەوە و سلەی رەحم جێبەجێ دەکرێن.
"لە دڵەوە بۆ براکانمان لە غەززە دوعا دەکەین"
لە بەردەوامی پەیامەکە باس لە کۆمەڵکوژی و جینۆساید لە غەززە کرا، "ئەم جەژنە، تاڵیی و دڵتەنگی لەناو ئێمەدا هەیە. دۆخی ئێستای ئومەتی ئیسلامی زۆر دڵتەنگمان دەکات. ئێمە بە تایبەتی دڵگرانین بەوەی کە تۆڕی تیرۆریستی سەهیۆنی زیاتر لە هەشت مانگە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردووەتە سەر براکانمان و شەهیدیان کردووە و ملیۆنان برایانمان لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە کردووە. بەڵام کاتێک سەبر و کۆڵنەدانی براکانمان لەوێ دەبینین، کاتێک ڕەچاوی ئازایەتی و ئیمانی پتەویان دەکەین، کاتێک شایەتحاڵی موجادەلە و کۆڵنەدانیان دەبین، وەک موسڵمان سەربەرز دەبین و بە دڵترین هەستەوە دوعا بۆ ئەو برایانە دەکەین کە نەیانکرد کڕنۆش بۆ ستەم و بە شێوەیەکی ڕستەیی ڕووبەڕووی هەموو هێزەکانی ئەو سەردەمە بووەوە."
لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە، "بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی جەژنی برا ستەملێکراوەکانمان دەکەین کە لەژێر ستەمدان بەتایبەتی لە غەززە، موجاهیدەکانمان، کەسوکاری شەهیدان، ئەو پیاوە ئازایانەی کە لە زیندانەکان و لە هیجرەتدان بۆ دۆزی ئیسلام و بنەماڵەکانیان، ئەوحاجیانەی کە ئەرکی حەج جێبەجێ دەکەن، و هەموو جیهانی ئیسلامی. داوا لە خودا دەکەین کە سەرکەوتن و ئارامی و خۆشی ببەخشێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.